٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..پێشمەرگە و شەڕڤانان ١٧٠ گوندیان پاککردووەتەوە..داعش تێکڕای گوندەکانی چۆڵ کردوون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌عەمید (موسلیح زێباری) بەڕاشکاوی دەڵێ، داعش گوندەکانی چۆڵکردووە و بەرگری ناکات و؛ ئەگەر بەرگریەکیش هەبێ بە چەکی قورس بۆردومانیان دەکەن، بۆیە توانیویانە لەگەڵ شەڕڤانان ١٧٠ گوندی دەوروبەری کۆبانی ئازاد بکەن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌ عەمید (موسلیح زێباری) بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشمەرگە و شەڕڤانان لەدەوروبەری کۆبانییدا ١٧٠ گوندیان لە داعش پاککردووەتەوە؛ ئەمڕۆش ئەو گوندانەی ئازادكراون  لە رۆژهەڵاتی کۆبانی بریتین لە (بەغدك، جۆغەر، غەربستان)، لە رۆژئاوایش گوندەكانی ( مشكو، پێندەر یەك و دوو سێ‌ و چزمێ‌)  لە تیرۆریستان پاک کراوەتەوە.
(موسلیح) دەشڵێت، ئێستا ئێمە بۆردومانی گوندەکانی (درین، گری سۆر، ئەحمەدی و سەرزۆرە) دەکەین؛ لە تێکڕای ئەو گوندانەدا بەرگرییەکی زۆر کەمی داعش هەیە، بۆیە لە رۆژهەڵات توانیومانە ٤٠ کیلۆمەتر، لە باشوور ٣٠ کیلۆمەتر، لە رۆژئاواش ٢٨ کیلۆمەتر پێشڕەوی بکەین کە هۆکارێکی دیکەش ئەو چەکانەیە کە لەو ماوەیەدا بە دەستمان گەیشتن؛ باش ناوچەکەی پێبۆردومان دەکەین.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار