د.کەمال کەرکووکی: تیرۆریستان تێکشکێندران و ١٢ کوژراویان هەن..خاکیان بەتەواوەتی لێ پاک دەکەینەوە

کەرکووک-KDP.info-بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک-دوبز (د.کەمال کەرکووکی) رایگەیاند کە، دوێشەو کاتژمێر یەکونیو بەرپەرچی هێرشێکی تیرۆریستانمان دایەوە و تێکمانشکاندن و تیرۆریستان ١٢ کوژراویان هەن.
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک-دوبز (د.کەمال کەرکووکی) لە بەرەکانی جەنگەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، دوێشەو کاتژمێر یەکونیوی شەو تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێنایە سەر فەرماندەی هەولێر لە سنووری میحوەری مەخموور و؛ پاش ماوەیەکی کەم هێرشیان هێنایە سەر میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و قەزای دوبز، لەسنووری لیوای (١٠)ـە، لە هەردو میحوەردا پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان مەردانە لێیان هاتنە دەست و هێرشی تیرۆریستانی داعشیان تێكشکاند و هەر تەنها لە یەك شوێن (١٢) دوازدە لە تیرۆریستان کوژران.
(د.کەمال کەرکووکی) دەشڵێت، لە شەڕەکەدا بە گشتیی ژمارەیەکی زۆری دی لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون و (٩) نۆ تەرمیشیان لە شوێنی شەڕەکە لێ بەجێ ماون، لەم پێکدادانە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵێکی گرنگیان لە بۆردومانکردنی تیرۆریستان بینی.




