٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: هاتنی میلیشیای شیعە هێڵی سوورە و قبوڵ ناکرێت

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info-بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی) رایگەیاند کە، هاتنی میلیشیای شیعە بۆ کەرکووک و دەوروبەری هێڵی سوورە و قبوڵناکرێت..جەختیشی کرد کە پێویستە سوپای نیشتمانی عێراق رێکبحرێتەوە و لەچوارچێوەی ئەم سوپایەدا ناوچەکانی دیکەی عێراق ئازاد بکرێنەوە.

ئەمڕۆ لە پیرمام بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی) پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەلمانیای فیدڕاڵ (دیتەر لاملێ‌) لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، (هەورامی) پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كاری نوێی كردوو و،  پشتگیری پارتیی بۆ سەرخستنی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان پیشاندا. هەروا رۆشنایی خستە سەر سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا کە لەوێدا چەندین دیداری گرینگی سازکرد بەتایبەت لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا (مێرکل) و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کە لەو دیدارانەدا ئەڵمانیا پاڵپشتی بۆ گەلی کورد و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پاشان (هەورامی) دوا پێشهاتی هەرێم و عێراق و ناوچەکەی بۆ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا روونکردەوە و بەبایەخەوە باسی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و ئەو هاوکارییە سەربازیانەی ئەڵمانیای کرد کە بۆ هێزی پێشمەرگە دەستبەری کردوون.
پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و پەرەپێدانی، بەشێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو كە هەردوولا خوازیاری بەردەوامی و قوڵتركردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان بوون.
(هەورامی) سەبارەت بە بەرەكانی جەنگ لەگەڵ داعش رایگەیاند، ئێمە تەنها پێویستمان بە ئیمكانیاتی سەربازی هەیە، پێشمەرگە توانای پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی هەیە و، هیچ پێویستییەكمان بە هێزی زەوینی نییە، هەر لەمچوارچێوەیەشدا هاتنی میلیشیای شیعە بۆ نێو كەركووك و ناوچەكانی دەوووبەری هێڵی سوورە و لای ئێمە قبوڵناكرێت، پێویستە سوپای نیشتیمانی عێراق رێكبخرێتەوە و لە چوارچێوەی ئەم سوپایەدا ناوچەكانی دیكەی عێراق ئازاد بكرێن.
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار