مه‌سروور بارزانی بۆ CNN: ناخوازین هیچ حه‌ساسیه‌تێكی سیاسی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دروست ببێت

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان (مەسروور بارزانی) رایگەیاند کە، كورد ناخوازێ هیچ حه‌ساسیه‌تێكی سیاسی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دروست ببێت. گوتیشی، "بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كه ئێمه پێویستمان به هاریكاری و به‌شداریی سوپای عێراق هه‌یه."
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) له دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کەناڵی ئاسمانی CNN له به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا، له‌سه‌ر نه‌خشه باس له پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات، هاوكات باس له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كات، كه كورد ناخوازێ هیچ حه‌ساسیه‌تێكی سیاسی، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه دروست ببێت و گوتی: "ئێمه ده‌بێ له ته‌واوی ئه‌م ناوچانه تیرۆریستان وه‌ده‌ر بنێین."
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له‌و دیداره تایبه‌ته‌دا رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی زۆربه‌ی ناوچه‌كان له داعش پاك بكاته‌وه و وه‌دره‌یان بنێت و گوتی: "هه‌ندێك به‌ربه‌ست پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سنووردار كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ناخوازین هیچ حه‌ساسیه‌تێكی سیاسی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دروست ببێت."
(مه‌سروور بارزانی)، له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا ئاماژه به چۆنیه‌تیی رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كات و دەڵێ: "بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كه، ئێمه پێویستمان به هاریكاری و به‌شداری سوپای عێراق هه‌یه."
هەر لە ریپۆرتەکەدا کە (فیڵ بلاک) پەیامنێری (سی‌ئێن‌ئێن) لەبەرەی پێشەوەی شەڕ، لای پێشمەرگەکانەوە ڕاپۆرتە هەواڵێکی ئامادە کردووە، نووسیویەتی، ئەو پێشمەرگانە لێرە (کە ناوچەی باکووری مووسڵ)ـە شوێنێکی زۆر گرینگ‌یان بە دەستەوەیە، پێشمەرگەکان دەڵێن داعش هەموو ڕۆژ هێرش دەکات، هەندێ جار بە لێخوڕینی سەیارەی زەبەلاحی تەقینەوەوە بەرەوڕووی خاڵەکانی بەرگریی ئێمەوە دەبنەوە، پێشمەرگە تەنها (٨٠٠) یارد لە داعشەوە دوورە؛ ئێرە بۆ کورد زۆر گرینگە، بە کلیلی سەرەکی دادەنرێت؛ چونکە مووسڵ بە سنووری سووریا دەبەستێتەوە."
ریپۆرتەرەکە دەشڵێت، پێشمەرگە کارێکی سەخت و سەرکەوتوی ئەنجام داوە و توانیویەتی داعش بەرەو دواوە ڕاوبنێت و ناوچەیەکی زۆر ڕزگار بکاتەوە.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵەکە گوتیشی، پێشمەرگە زۆرینەی ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە کە لە توانایدا بووە، تاوەکو سوپای عێڕاقی ڕادەهێنرێتەوە و ئامادە دەبێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی تەواوی ناوچەکە.
لە کۆتاییدا ڕیپۆرتەرەکە باسی داعش دەکات کە لە دوای خۆیان لە ماڵەکاندا بۆمب و تەقینەوە جێ‌دێڵن، خەڵکی ناوچەکە بە (سی‌ئێن‌ئێن)ـیان گوتووە، چوار کەس لە دوای گەڕانەوەیان لە ناوچە تازە ڕزگاربووەکان لەگەڵ کردنەوەی دەرگادا بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە.
لە دوای ڕزگاربوونەوەی ناوچەکانی نزیک مووسڵ، خەڵکی دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، تا بزانن چی‌یان بۆ جێماوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە ناوچەکە هێشتا شەڕی لێیە و داعش زۆر دوور نەکەوتووەتەوە.
خالید ئەحمەد




