هەفتەی دادێ مووچەی مامۆستایان دابەش دەکرێت

هەولێر-KDP.info-بڕیاروایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 12ی مامۆستایان دابەش بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی گەنجینەی هەولێر دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، بڕیار وایە سەرەتای هەفتەی دادێ لە رۆژی شەممە یان یەك شەممەەوە مووچەی مانگی 12ی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیشی کرد، چەكی مووچەی مامۆستایان ئامادەكراوە و تەنها وادەی خەرجكردنەكەی ماوە.
هەریەك لەوەزارەتەكانی، (داد، پلاندانان و سامانە سروشتییەكان)، لەگەڵ (دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاكی، ئەنجومەنی دادوەری، دەزگای مین، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی وەبەرهێنان و پێشمەرگەو تەندروستی، دارایی و ئابوری، گواستنەوەو گەیاندن، بازرگانیو پیشەسازی، ڕۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن) لەگەڵ بەشێك لەهێزەكانی ناوخۆ موچەی مانگی 12 یان وەرگرتوە.
یەحیا سابیر




