نێچیرڤان بارزانی داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات، ئاوڕی جیددی لە بارودۆخی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بدەنەوە

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) لە ڕێگەی کۆنسووڵخانەی وڵاتانی بیانی، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کر، ئاوڕێکی جیددی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان بدەنەوە، بۆ ئەوەی رێژەی کۆمەک و هاوکارییەکان لە ئاستی ئەو پێداویستییانە بن، کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێویستی پێیەتی. چونکە وەک سەرۆکوەزیران گوتی، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر هاونیشتمانیان، بە شێوەیەک، لە هەندێک شوێن، ژمارەی ئاوارەکان لە دانیشتووان زۆرترە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) ئەم قسانەی لە وتارێکدا کردن کە لە کۆنفڕانسی کاریگەریی ئاوارەکان بەسەر باشووری کوردستانەوە پێشکەشی کرد و راشیگەیاند، سەرەڕای کێشە و قەیرانی ئابووری، دەرگایان بە ڕووی ئاوارەکاندا کردووەتەوە و ئاماژەیشی دا کە، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر هاونیشتمانیان، بە شێوەیەک، لە هەندێک شوێن، ژمارەی ئاوارەکان لە دانیشتووان زۆرترە.
هاوکات (نێچیرڤان بارزانی) لە رێگەی کۆنسووڵخانەی وڵاتانی بیانی، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشدارانی کۆنفرانسەکەوە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، ئاوڕێکی جیددی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان بدەنەوە، بۆ ئەوەی رێژەی کۆمەک و هاوکارییەکان لە ئاستی ئەو پێداویستییانە بن، کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێویستی پێیەتی.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە، حکومەتی عێراق هێشتا پرسی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانی بە هەند نەگرتووە و گوتی "بە شێوەیەکی جیددی و پێویست، یارمەتیی مرۆیی و دارایی پێشکەش نەکردووین، ئەمە لە کاتێکدایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ پڕکردنەوەی کەموکورییەکان".
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ له ههولێری پایتەخت، به ئامادهبوونى (نێچیرڤان بارزانى) سهرۆكوهزیرانى ههرێمى كوردستان كۆنفرانسى ئابووریى كاریگهریى ئاوارهكان لهسهر بارى ئابوورى و كۆمهڵایهتى له ههرێمى كوردستان ساز درا.




