پۆسته‌كانى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى یه‌كلا كرانه‌وه

سلێمانى-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باس له دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و، پشكى پارتى له 17 لێژنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى پارێزگا ده‌خاته‌ڕوو.
(مینا سامى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموركراتى كوردستانى راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى 17 لێژنه‌كه‌ى پارێزگا دابه‌ش كران، كه پێشووتر دوو كۆبوونه‌وه له‌و باره‌وه كرابوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای پشكى ده‌نگه‌كان پۆسته‌كان دابه‌ش كراون و ئێمەیش وه‌ك پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان جگه له 4 لێژنه، سه‌رۆكایه‌تیى لێژنه‌یه‌كمان وه‌رگرتووه، له 9 لێژنه‌یشدا ئەنداممان دەبێ، ده‌كرێت گۆڕانكاریى دیكه‌ش بكرێت به‌تایبه‌تى بۆ زیادكردنى پشكى پارتى".
پارتى، لێژنه‌ى پارێزگار كه ده‌كاته ئاسایش و ناوخۆى وه‌رگرتووه، له لێژنه‌ى سكاڵایش بڕیارده‌ر دەبێت، له كشتوكاڵ ئه‌ندامە و له وه‌رزش و لاوانیش جێگری بەرکەوتووە، لێژنه‌ى خزمه‌تگوزارى و شه‌هیدانیش ئه‌ندامە.
بە گوتەی (مینا سامى)یش، ئالیه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه پێشووتر ئه‌ندامێك ده‌یتوانى له 3 لێژنەدا ئه‌ندام بێت، به‌ڵام ئەوان كردوویانەتە 4 لێژنه، واته ئه‌ندامێك له 4 لێژنه به‌شداره، چونكه ژماره‌ى لێژنه‌كان زۆر بوون، ئه‌م پێشنیازه‌ى پارتی‌یش سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێنا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گوتیشى: "جیا له 10% داوا ده‌كه‌ین له ئیداره‌كانى دیكه‌یش پارتى پشكى هه‌بێت و، ده‌بێت له ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌رینیش پارتى پشكى هه‌بێت"، ده‌شڵێت: "دواى دابه‌شكردنى ئه‌و لێژنانه كاره‌كان چالاك ده‌كرێن، چونكه ساكاڵا و داواكاریى زۆرى خه‌ڵك هاتووه، ده‌بێت ئه‌م سكاڵایانه بدرێنه لێژنه‌كان و كاریان له‌سه‌ر بكرێت".
کارزان هەورامی




