پێشمه‌رگه هێرشێكى داعشیان تێك‌شكاند و 200 تیرۆریستیشیان کوشت

باشیك-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك ڕایگەیاند، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئەم بەیانییە هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان تێک‌شکاند و بەرلەوەی خۆیشیان بتەقێننەوە، چه‌ند کەسێکیان کوشتن کە خۆیان بۆ کردەی خۆکوژی ساز دابوو. گوتیشى له میحوه‌ره‌كانى كه‌سكێ و تلسقۆف و خازر، تیرۆریستان نزیكه‌ى 200 تیرۆریستیان لێ كوژراوە.
فه‌رمانده له لیواى 7ـى پیاده‌ى سۆرانى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك عه‌مید (به‌هرام عه‌ریف یاسین) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سه‌عات پێنج و نیوی ئەم به‌یانییە، تیرۆریستانى داعش له رێگه‌ى چه‌ند خۆكوژێكه‌وه ویستیان خۆیان له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه نزیك بكه‌نه‌وه، مه‌به‌ستیان بوو خۆكوژه‌كان بێنه ناو سه‌نگه‌رى هێزى پێشمه‌رگەوە و كرده‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجام بده‌ن و، دواتر هێرش بكه‌ن."
(عه‌مید به‌هرام) گوتیشى: "وشیارى و وره‌به‌رزیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كان، رێگایان لێ گرتوون و له دووره‌وه كوشتیانن و لاشه‌كانیان له‌وێ جێ ماوه، دواى ئه‌وه‌ى تیرۆریستان زانییان خۆكوژه‌كانیان له‌ناوبران، ده‌ستیان به هێرش كرد؛ به‌ڵام به تووندى بەرپەرچ درانەوە و ئه‌و هێرشه‌کەى تیرۆرستان تێك‌شكێندرا و به‌ره‌و مۆڵگه‌كانى خۆیان ڕایان‌كرد؛ به‌پێى ئه‌و ئاماره‌یش بەردەستمانە زیاتر له 10ـى تریشیان لێ كوژراوە و هه‌ندێكى تریش بریندار بوون. "
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى لیواى 7ـى سۆران له‌باره‌ى زیانه‌كانى تیرۆریستانى داعش له دوێنێ شه‌وه‌وه تائه‌مرۆ، گوتى: "به‌پپێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له دوێنێ شه‌وه‌وه تائه‌مڕۆ به‌یانى هه‌مانه، له میحوه‌رى كه‌سكێ و تلسقۆف و خازر نزیكه‌ى 200 تیرۆریستى داعش له‌سه‌رده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كوژران ."
نه‌شوان به‌رزنجى




