پێشمه‌رگه له هێرشەکانی میحوه‌رى خازر و مه‌خموور، گورزی توندیان لە تیرۆریستانى داعش وەشاندووە

مه‌خموور -KDP.info-دره‌نگانى شه‌وی ڕابرد، تیرۆریستانى داعش له میحوه‌رى خازر و مه‌خموور هێرشیان هێنایە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و، هه‌ر دوو هێرشەکەیشیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێك‌شكێندران.
(عه‌قید نازم هه‌ركى) فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 1ـى لیواى ١٠ـی پیاده‌ى هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "تیرۆریستانى داعش له قه‌ره‌چووغ و به‌رزاییه‌كانى داره‌بزماره له‌سه‌ر گوندى گه‌ڕاو، نزیك میحوەری دوبزەوە هێرشیان هێنایە سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانانە بەرپەرچی دانەوە و هێرشه‌کەی ئه‌مجارەیشیان وه‌ك هێرشه‌كانى تریان تێک‌شکاندن؛ شەڕ لەگەڵ ئەو تیرۆریستییەدا لە سه‌عات یەک و نیو تا 4ـى به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ درێژەی هەبوو و لە ئاکامدا بە دۆراوی گەڕانەوە ئەو شوێنەی لیوەی هاتبوون."
هاوکات عه‌مید (سالار جه‌بار ئه‌حمه‌د) فه‌رمانده‌ى هێزى 1ـى سوپاى 5ـى زێره‌ڤانى له میحوه‌رى خازر به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سه‌عات 3و چاره‌ك تیرۆریستانى داعش له وه‌رده‌كی میحوەری خازر، هێرشیان هێنایە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانمان، به سوودوه‌رگرتن له كه‌ش و هه‌واى ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توند بەرپەرچی دانەوە؛ لەو شەڕەدا بە چه‌كى قورس و جۆراوجۆر لێیان هاتینە دەست و بە كه‌متر له سه‌عات و چاره‌كێک، تیرۆریستان دووچاری شکستی گه‌وره بوون."
دەربارەی ئەو زیانەیشی لەو هێرشانەیاندا کە بە سوودوەرگرتن بووە لە کەش و هەوا، ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه ئاماژه‌یان دا، گورزی توندیان لە تیرۆریستان وەشاندووە، کە لە ئاکامدا کژراو و برینداری زۆریان داوە و لاشەیشیان پێ جی هێشتوون، بەڵام نەیانتوانیوە ژماره‌ى كوژراو و بریندارانى تیرۆریستان بزانن.
نه‌شوان به‌رزنجى




