چەند ڕۆژێکی دی، پارتی وەڵامی گۆڕان و یەکێتی دەداتەوە

سلێمانى-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له لیستى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌ینێت، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا وه‌ڵامى هه‌ر دوو لیستى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر لیستى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان (داناى شه‌هیدجه‌زا) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له دانیشتنى پێشووماندا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ندێ پرۆژه ئاڵوگۆڕ كران؛ ئێستایش تاوتوو دەکرێن و پێشبینیى ده‌كه‌م له چه‌ند رۆژى داهاتوودا دانیشتنى دیكه بكرێت و وه‌ڵام بدرێنه‌وه."
(داناى شه‌هیدجه‌زا) گه‌شبینە له‌وه‌ى کە قسەکردن لەسەر ئەم پرسە زۆر ناخایه‌نێت، جەختیش دەکاتەوە کە، پارتی به گشتى بڕیاری داوه نه‌بێتە به‌ربه‌ست به‌ڵكو دەیەوێ فاكته‌رى سه‌ره‌كیى سه‌ركه‌وتن بێ بۆ پرۆژه‌ی حكوومه‌تى خۆجێی سلێمانى.
ئەو ئه‌ندامەى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گوتیشی، لایه‌نه‌كانیش به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بە لایانەوە گرینگە پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان له‌و حكوومه‌ته خۆجێیه‌دا به‌شدارى بكات.
نه‌شوان به‌رزنجى




