٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە ھێرشێکی داعشی لە میحوەری خازر تێکشکاند

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەڵێت، ئەمشەو تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی لەرزۆکیان هێنایە سەر سەنگەری ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی بەرپەچیان دانەوە و ھێرشەکەیان تێکشکاندن و گورزێکی کوشندەشیان لێوەشاندن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری خازر(سەید ھەژار) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەعاتێک پێش ئێستا، تیرۆریستانی داعش لە میحوەری خازر لە گوندی حەسەن شام، ھێرشێکیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەر زوو ھێزی پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە و ھێرشەکەیان تێکشاندن و گورزێکی کوشندەشیان لێوەشاندن و زیانی زۆریشیان پێگەیاندوون."

(سەید ھەژار) ڕوونی کردەوە، لەو ھێرشەدا داعش کوژراو و برینداریان ھەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی شەوە، هێشتا ژمارەیان نەزانراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار