لە کەرکووکدا، یانزە تیرۆریست و گومانلێکراویان دەستگیر کرد

کەرکووک -KDP.info- لە هەڵمەتێكی هاوبەشی ئاساییشی كەركووك و پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك 11 تیرۆرست و گومانلێكراو دەستگیر کران.
(عەمید سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەڵمەتێكدا لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش لە ناوچەی چراخ و شارۆكەی دووبزدا ژمارەیەک بەرگومان و تیرۆرستێكمان دەستگیر كرد، دەستمان بە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین كرد و، توانیمان 11 تیرۆرست و داواكراو دەستگیر بكەین."
(عەمید سەرحەد قادر)گوتیشی: "ژمارەیەك چەك و 2 ئۆتۆمبێل و كۆمەڵێك نووسراوی تیرۆریستان زەوت کرا."
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك جەختی كردەوە: "هێزەكانمان بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشكنین و، دەستگیركردنی تاوانباران و، تیرۆرستاندا؛ هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دەگرینە بەر، بۆ دابینكردنی ئارامییەكی تەواو بۆ كەركووك."
یەحیا سابیر




