٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە شنگال گورزێکی دیکەیان لە داعش وەشاند و نۆ تیرۆریستی لێ کوشتن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- تۆزێک لەمەوبەر چەكدارانی داعش لە شنگال هێرشیان هێنایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە هەر زوو لێیان هاتنەوە دەست و، تێكیان شکاندن و، پاشەكشەیان پێ كردن؛ لەو شەڕەدا 9 داعش كوژراون و کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار بوونە.
(هاشم سیتەیی) فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعاتێک نابێ، داعش لەناو گەڕەكەكانی شنگال هێرشیان كردە، سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام بە هۆی ئەوەی شوێنە ستراتیژییەكانی شنگال لە دەست هێزەكانی پێشمەرگەدانە و، هەر زوو هێرشەكە تێك شێنرا و زیانێكی زۆریان بە تیرۆرستان گەیاند."
(هاشم سیتەیی) گوتیشی: "لەو هێرشەدا 9 چەكداری داعش كوژراون و، ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوونە و، چەند ئۆتۆمبێلێكی ئەوانیش لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە سووتێنراون و، لاشەی 5 چەكداریش كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە".

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار