حەفتەی دادێ بوودجە و مووچەی مانگی یەک و دوو ڕەوانەی هەرێم دەکرێ

بەغدا -KDP.info- بە پێی گوتەی قسەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش كە لە وەزارەتی داراییەوە زانیارییان پێ گەیشتووە، سەرەتایی حەفتەی دابێتەوە مووچەی مانگی یەك و دوو ڕەوانەی كوردستان دەكرێت و، قەیرانی دارایی دەبڕێتەوە و كێشەی دارایی نامێنێت.
(سەرحان محەمەد) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وا سەركۆماری عێراق بوودجەی 2015ـی عێراقی پەسەند کرد و، بوودجەکەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرد هەتا بوودجەکە بدات؛ بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەك كە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووە پێم، دوای هاتنی بوودجەی 2015 بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دوای 7 ڕۆژ بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی كوردستان دەكرێت؛ کەوابێ سەرەتای حەفتەی دادێ بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان دەگات.
هەروا بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە گوتەی (فازڵ نەبی) بریكاری وەزیری دارایی عێراق، سەرەتای حەفتەی دادێ مووچەی مانگی یەك و دوو ڕەوانەی كوردستان دەكرێت، کەوابێ قەیرانی دارایی دەبرێتەوە."
ڕابین شێروانی




