٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێنزە تیرۆریست و داواكراویان لە خورماتوو دەستگیر کرد

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا، هێزە ئەمنییە كوردستانییەكان لە شارۆچكەی خورماتوو، 30 تۆمەتبار و بەرگومانیان دەستگیر كرد؛ هەندێکیان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و، درکاندوویانە پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە هەبووە. چەند كەسێكی تریش داوا كراون و ناویان هەیە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، محەمەد فایەق بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "درەنگانی دوێشەو تاوەكو بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزێكی ئەمنی كە پێك هاتبوون لە ئاسایش و پێشمەرگە و هێزەكانی پۆلیس لە   خورماتوو بە بەشداری شەلال عەبدول قایمقامی ناوچەكە، گەڕەكی تینی شارۆچكەكەیان پشکنی."
محەمەد فایەق گوتیشی: "لە ئاكامی ئەو هەڵمەتەدا 30 كەسمان دەستگیر كرد؛ ئەمڕۆ حەڤدەیانمان بەر دا، ئاخر بەڵگەیان لەسەر نەبوو. بەڵام 13 كەسیان تاوەكو ئێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان كە لە ناویاندا چەند كەسێكیان دانیان بەوەدا ناوە پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە هەبووە؛ چەند كەسێكیشیان گومانلێكراون و، هەندێ كەسوكاری تیرۆریستانیشیان تێدایە."
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو کۆمەڵە تیرۆریستەی لەو چەند ڕۆژەدا دەستگیر كرابوون، ئەم شانە و ئەندامانەیان بە گرت داوە.
كاروان جاف  

هەواڵی پەیوەندیدار