٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی عێراق دەترلیۆن دینار بودجەی پێشمەرگە قەرزدارە

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمان -KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە ساڵی 2007ـەوە بوودجەی پێشمەرگە لەگەڵ بوودجەی وەزارەتی بەرگریدا حساب دەكرێت، کەچی نایشیدەن، بۆیە ئێستا حكوومەتی عێراق 10 ترلیۆن دینار بودجەی پێشمەرگە قەرزدارە. هەروا ڕوونیشی دەكاتەوە ئامادەكارییەكان بۆ بوودجەی هەرێمی كوردستان دەست پێ كردووە و، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی مانگی 2 بوودجە بگاتە پەرلەمان.
(هەیفا حاجی) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "چاوەڕوان دەكرێت حكوومەتی هەرێم تا كۆتایی مانگی 2 بوودجەی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكات، چونكە بۆ حكوومەت تا ئێستا دیار نەبوو، كە بوودجەی هەرێم چەندە و چۆنە، بۆیە ئەوان نەیان دەزانی لەسەر چ داهاتێك بوودجە دیاری بكەن، بەڵام دوای ئەوەی بوودجەی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند كرا، حكوومەتی هەرێم ئەوە بۆ مانگێك دەبێت ئامادەكاری دەكات و، چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی مانگی دوو، بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكات."
(حاجی) ئاشكرایشی كرد، لە بوودجەی ئەمساڵ ترلیۆنێك‌و200ملیار دینار بۆ بۆ دانراوە، بوودجەی هەرێمیش 14ترلیۆن و800ملیار دینارە، كە هەمووی پێكەوە دەكاتە 16ترلیۆن دینار.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتیشی: "لە ساڵی 2007ـەوە بوودجەی پێشمەرگە دێتە ناو بوودجەی گشتی عێراق و، لەگەڵ بوودجەی وەزارەتی بەرگریدا حساب دەكرێت، بەڵام نادرێت؛ تا ئێستا حكوومەتی عێراق 10ترلیۆن دینار بوودجەی پێشمەرگەی لایە و، قەرزداری پێشمەرگەیە، بە هۆی نەهاتنی بوودجەی پێشمەرگە لە بەغداوە، ئەوە چەندین ساڵ بوو بووجەی پێشمەرگە لە داهاتی ناوخۆ دەدرا."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار