٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا بە شێوازێکی دی مەشقی پێشمەرگە دادەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حەفتەنانە ڕاھێنەرە ئەڵمانەکان جۆرێکی نوێی مەشق و ڕاھێنان بەھێزی پێشمەرگە دەکەن کە ئەمجارەیان بەشێوەی فەسیلە دەبێت و ھەموو جۆرە مەشقێکیش بە پێشمەرگە دەکەن.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە حەفتەی دابێ تیمێکی ئەڵمانی کە نزیکەی ٨٠ ڕاھێنەر و ڕاوێژکاری سەربازی دەبن، دەست بە مەشقدادانی ھێزی پێشمەرگە بکەن کە ئەم جارە جیایە لە ئەوانە یپێشوو، چونکە ئەم جارە بەشێوەی فەسیلە مەشق بەھێزی پێشمەرگە دەکەن، کە ھەر فەسیلەیەک نزیکەی ٣٠ پێشمەرگە دەبێت و، ھەموو جۆرە مەشقێکیشیان پێ دەکرێت، لەوانە چۆنیەتیی شەڕکردن و بەرگری و شەڕی ناوشار و ڕاھێنان لەسەر جۆری چەک و چۆنیەتیی بەکارھێنانی."
(ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی، پێشتر ھەرجارە و مەشق بە پۆلێ پێشمەرگە دەکرا بۆ چۆنیەتیی بەکارھێنانی چەک بووە، بەڵام ئەم جارە بە شێوەی فەسیلە دەبێت و، ھەموو جۆرە مەشقێکیشیان پێ دەکرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەمە قۆناغێکی گرینگە و، حەفتەی دابێتەوە پێنج فەسیلە دەست بە مەشق و ڕاھێنان دەکەن لەلایەن ئەو تێمە ئەڵمانیایە.
(حیکمەت) راشیگەیاند، جگە لەوەش ئەو چەکەی لە ئیتالیاوە بۆ ھەرێمی کورستان ڕەوانە کراوە و، وەک چەکی میلان دژە تانکە، ئامادەکاری بۆ کراوە و، حەفتەی دادێ مەشق لەسەر ئەو جۆرە چەکە بە ھێزی پێشمەرگە دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار