٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیمێنکی پشتگیری بۆ دەستەی مافی مرۆڤ دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمان-KDP.info- ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، پشتگیری خۆی بۆ دەستەکە نیشاندا و بەڵێنی دا لەرێگەی لیژنە پەیوەندارەکان هاوکاری و پشتیوانی تەواو بنوێنرێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١/٢/٢٠١٥ جێگری سەرۆکی پەرلەمان (د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی)  لە نووسینگەی خۆی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازی لە (زیا پەترۆس) سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنیەکانی هەڵسوکەوتە نامرۆییەکانی داعش لە ڕووی پێشێلکردنی زەقی مافی مرۆڤ و، بڵاوکردنەوەی پشێوی و نائارامی و کاریگەری لەسەر تاکی کۆمەڵ و هاوکارییە مرۆییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی نەوای ئارام بۆ ئەوانەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن خرانە ڕوو.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان پوختەیەکی لەبارەی کارەکانی دەستەکەیان و ئەو ڕاپۆرتانەی لەبارەی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکانی ئەو بوارە خستە ڕوو دووپاتی کردەوە کە هەوڵیان داوە لە ڕەوتی ڕووداوەکان و تۆمارکردنی حاڵەتەکان ئاگادار بن.
هاوکات ئەو کێشە و گیروگرفتانەی خستە کە هێشتا ڕێگرن لە بەردەم باشتر بەرێوەچونی کارەکانیان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشتگیری خۆی نیشان دا و بەڵێنی دا لە ڕێگەی لیژنە پەیوەندارەکان هاوکاری و پشتیوانییەکی تەواو بنوێنرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار