٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو چەکەی گەیشتووەتە کۆبانی، بەسەر میحوەرەکاندا دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

 کۆبانی-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت: ماوەی حەفتەیەک بوو چەک و تەقەمەنیان زۆر کەم ببوو، بەڵام خۆشبەختانە دوێنێ کاروانێکی چەکوچۆڵیان پێ گەیشتووە و، ئەمڕۆ بەسەر میحوەرەکاندا دابەشیان کردووە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسلیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی حەفتەیەک بوو چەک و تەقەمەنییان زۆر کەم ببوو، بۆیە پێشڕەوی وەکو پێویست نەبوو و، شەڕڤانانیش بەبێ پێشمەرگە ناتوانن زۆر پێشڕەوی بکەن، بەڵام خۆشبەختانە دوێنێ کاروانێکی چەک و تەقەمەنیان پێ گەیشتووە و، ئەمڕۆ بەسەر میحوەرەکاندا دابەشیان کردووە و، دیسان دەست دەکەنەوە بە پێشڕەوی.
عەمید (موسلیح زێباری) گوتیشی، دیسان ھێرش دەکەینەوە و لە ماویەکی کەمدا تەواوی گوندەکانی کۆبانێ ئازاد دەکەین و مژدەی سەرکەوتن رادەگەینین.
(زێباری) ڕوونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە١٦٠ گوند ئازاد کراون و، ئەمڕۆش تا ڕادەیەک ڕەوشەکە ئارامترە لە ڕۆژانی ڕابردوو.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار