٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی کاروباری دەرەوە لە ئـەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ سەرۆکی کاروباری دەرەوە لە ئـەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا خاتوو (ئێلیزابێت گویگۆ)ـدا كۆ بووەوە؛ خاتوو (ئێلزابێت) لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرد.


ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 10ـی 2ـی 2015 (فەرید یاسین) باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا لەسەر شەرەفی (سەرۆك بارزانی) ئێوارەخوانێكی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس ساز كرد كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری فەرەنسایی و بیانی بانگهێشت كرابوون.


هەر لە هەمان شوێن و بەر لە دەستپێكی ئێوارەخوانەكە  سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی)  لەگەڵ سەرۆکی کاروباری دەرەوە لە ئـەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا خاتوو (ئێلیزابێت گویگۆ) كۆ بوویەوە.


لەو دانیشتنەدا سەرۆکی کاروباری دەرەوە لە ئـەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرد. هەروەها ستاییشی ڕۆڵی ئافرەتانی كوردی كرد لە جەنگی دژی تیرۆریستان بە تایبەت لە كۆبانی و سەرسامیی خۆی بە خەباتگێڕی و ئازایەتیی ئافرەتانی كورد نیشان دا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و، ڕۆڵی كورد لە هاوكێشەكانی ناوچەكەدا، تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار