٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەبڕیاری خزمەتی فەرمانبەران لە ١/١/٢٠١٤ـەوە هەژمار دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پڕۆژەبڕیاری ستاییشی فەرمانبەران 3 بڕگە لەخۆ دەگرێت، كە بریتین لە "ڕێز و سوپاس ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران بكرێت لەبەر دواكەوتنی مووچەكانیان‌، خزمەتی هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ هەژمار دەكرێت، خزمەتی كارمەندانی گرێبەستیش لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ ئەژمار دەكرێتن بۆ ئەوەی بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

) ئەندامی پەرلەمانی  كوردستان  عەبدوڕەحمان عەلی (‌بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی  ڕاگەیاند، پڕۆژەبڕیاری ستایشی فەرمانبەران، لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دراوەتە چەند لیژنەیەكی تایبەتمەند، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی و كێشەی دی، جارێ تەواو نەبووە، تاوەكو بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبونەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

پڕۆژەبڕیاری ستاییشی فەرمانبەران 3 بڕگە دەگرێتە خۆی، كە بریتین لە "ڕێز و سوپاس ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران بكرێت لەبەر دواكەوتنی مووچەكەیان‌، خزمەتی هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ هەژمار دەكرێت، خزمەتی كارمەندانی گرێبەستیش لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ ئەژمار دەكرێتن بۆ ئەوەی بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

)عەبدوڕەحمان عەلی( گوتیشی: جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەبڕیارە پێویستی بە یەك تریلیۆن دینار هەیە، چونكە سەرمووچە و بەرزەمووچەی فەرمانبەرانی پێ زیاد دەکرێت، هەروەها دوو سێ‌هەزار فەرمانبەریش بە هۆیەوە خانەنشین دەبن.
ئەو پەرلەمانتارە حكوومەت لاریی نییە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆیشی پڕۆژەكەی پێ باشە؛ گوتیشی: "دڵنیایی دەدەینە فەرمانبەران و، ئەو دڵنیایەشمان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەرگرتووە، هەر كاتێك پڕۆژەبڕیارەكە دەربچێت، ئەوە هەر لە ١/١/٢٠١٤ـەوە ئەژمار دەكرێت."
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، پڕۆژەبڕیارەكە دەكەوێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان؛ خاڵی هەرە بنەڕەتی ئەوەیە کە هەركاتێك دەربچێت جێبەجێكردنەكەی لە ساڵی 2014ـەوە حساب دەکرێت."
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار