نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌وه هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info- دوای به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی حكوومیدا له دوبه‌ی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له ڕێگه‌ی فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له دوو ڕۆژی مانه‌وه‌یدا له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی ئیمارات، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له ڕێگه‌ی فرگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان؛ وێڕای به‌شداریكردنی له چه‌ند پانێلێكی لووتكه‌ی حكوومیدا، له له دوبه‌ی، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته (شێخ محه‌ممه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم)، جێگری سه‌رۆكی وڵات، سه‌رۆكوه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی، (شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان) جێنشینی دوبەی، جێگری سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، (شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان) وه‌زیری ده‌ره‌وه و (شێخ سوڵتان بن خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌یان)، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ساز دا و ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات و ڕه‌وشی ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆر، گفتوگۆیان كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) به بانگهێشتێكی فه‌رمیی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیمارات، بۆ به‌شداری له لووتكه‌ی حكوومی و دیداری گه‌وره به‌رپرسان و ڕێبه‌رانی ئیمارات، به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سرووشتییه‌كان، پلاندان، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری بوون.




