فه‌ریق جه‌مال: سه‌رۆك بارزانى به‌ڵێنى وه‌رگرتووه هاوكاریى زیاتری پێشمه‌رگه ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دەڵێت، داواكارییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمی کوردستان له وڵاتانی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، زۆر موژده‌به‌خشن بۆ هێزى پێشمه‌رگه و، گه‌ره‌نتیى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه مسۆگه‌ر ده‌كات. دەشڵێت، داعش له سه‌رجه‌م میحوره‌كان تێك‌شکاوه، پێشمه‌رگه‌یش به خوێن سنوورى جیۆگرافیاى دیارى كردووه، بۆیه جارێكى دیكه پێشمه‌رگه له هیچ میحوه‌رێك ناكشێته‌وه و به‌رده‌وامه له جێگیركردنى باره‌گاكانى.
(فه‌ریق جه‌مال محه‌ممه‌د) سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه ئه‌وه‌یه كه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان(موسعوود بارزانی) به‌ڵێنى وه‌رگرتووه كه هاوكاریى زیاتری هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كرێت؛ ئاخر ناكرێت پێشمه‌رگه 1200 كیلۆمه‌تر سنوورى له‌گه‌ڵ بەناو ده‌وڵه‌تى تیرۆریستى داعشدا هه‌بێت و، هێزی پێشمەرگەیشی بە چه‌كی ساڵانى هه‌شتاكان بەرەوڕووی ببێتەوە، هەڵبەت شه‌ڕى داعش چه‌كى قورسى پێویسته، ئه‌مهی‌ش پێویستى به هاوكاریى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى جیهانه، چونكه به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ى به ده‌ست داعشه‌وه‌ن چه‌كى سوپاى عێراقن کە زۆر پێشكه‌وتوون."
سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە باوەڕیشی وایە کە، ده‌بێت ڕێگریێك یان ناوه‌ندێكى سه‌ربازى هه‌بێت، سنوورى داعش دیارى بكات؛ بۆ ئه‌م پلانه‌یش چه‌كى قورس پێویستیێکی گرینگى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه.
(فه‌ریق جه‌مال محه‌ممه‌د) گوتیشى: "ئێمه زۆر جه‌ختمان له‌سه‌ر چه‌كى دژه‌تانك كردووەته‌وه ئه‌م داوایه‌یشمان به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه، چونكه زۆر میحوه‌رى شه‌ڕ تائێستایش پێویستى به‌و جۆرە چەکانە هەیە و لە بەرپەرچدانەوەی تانک و زریپۆشەکانی تیرۆریستان‌دا ڕۆڵی باشیان دەبێت".
له‌باره‌ى ستراتیژیه‌تى شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیشەوە (فه‌ریق جه‌مال) گوتى: "ستراتیژیه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و، سه‌رجه‌م ئه‌و پلانە سه‌ربازییەکانی به‌ره‌كانى جه‌نگ سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه، ئه‌و سنوورانه‌یشی مەبەستمان بووە، پێشڕه‌ویى باشمان لێیان كردوون".
سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه زیاتر گوتی: "داعش له سه‌رجه‌م میحوره‌كان تێك‌شکاوه، بۆیه نه‌خشه‌ى سه‌ربازى و جیۆگرافیی هێزى پێشمه‌رگه‌ش گۆڕاوه، پێشمه‌رگه به خوێن سنوورى جیۆگرافیاى دیارى كردووه، بۆیه جارێكى دیكه پێشمه‌رگه له هیچ میحوه‌رێك ناكشێته‌وه و به‌رده‌وامه له جێگیركردنى باره‌گاكانى".
ئه‌وه‌شى ئاماژەیشی دا، "جگه له سنوورى جیۆگرافى، توانیویه‌تى له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى كوردستانیش داعش پاشه‌كشه پێ بكات، هەڵبەت كۆمه‌ڵێك شوێنى ستراتیژیى كوردستان هه‌ن به تایبه‌تى شنگال، واى لێ‌كردووین كه نه‌خشه‌ى سه‌ربازیمان بگۆڕین، دیارە کە له ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كانه‌وه گه‌ره‌نتیى ئه‌منیه‌تمان دابین كردووه تا بچینه شاره‌كه‌وه، ئەمەیش سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌یه بۆ هێزى پێشمه‌رگه."
کارزان هەورامی




