٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێك شكێنرا

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  فەرماندەیەك لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە یەكێك لە گوندەكانی سنوورەكە هێرشیان بەرپا كرد و لە ماوەیەكی كورتدا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێك‌شكێندران.

 

فەرماندە لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور عەقید روكن (سەلیم سوورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە سەعات 3 تیرۆریستانی داعش لە گوندی جاروڵڵا لە سنووری مەخموور هێرشیان بەرپا كرد و لە ماوەی 2 سەعاتدا وەك هەموو جارێك هێرشەكەیان لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە هاتە تێكشكاندن.

(سەلیم سوورچی) ڕایشیگەیاند، لەبەر ئەوەی كاتەكە تاریك بوو بۆیە ئامارێكی تەواو لە زەرەر و زیان و كوژراو و بریندارانی تیرۆریستانی داعش دیار نەبوو، بەڵام توانرا گورزی كوشندەیان لێ بدرێت و زەرەر و زیانێكی باشیان لێ دراوە و كوژراو و برینداریان هەیە.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار