٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا..عێراق هێزێكی خستە سەر سوپاکەی کاتی خۆی شەڕی پێشمەرگەی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا -KDP.info- حكوومەتی عێراق هێزێكی گەورەی سەر بە سوپای عێراق دادەمەزرێنێت، كە بە پێی زانیاری، فەرماندەی هێزەكە و بەشێكی زۆری سەربازەكان لە هۆزی 'كروی'ـنە كە پێشتر شانبەشانی داعش شەڕی پێشمەرگەیان کردووە لە جەلەولا.

ئەندامی ناوچەی جەلەولای پارتی دیموكراتی كوردستان (مەحموود دەلۆ)، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە قسەی دەمڕاستان، حكوومەتی عێراق لە سەربازگەی كەرەكۆش لە پارێزگای دیالەدا، هێزێكی 1300كەسەی دامەزراندووە کە سەر بە سوپای عێراق دەبێت؛ لیوا 'حوسێن'ناوێک فەرماندەی هێزەكەیە کە خۆی و، زۆربەی سەربازەکانیشی لە هۆزە عەرەبەکەی 'کروی'ـین؛ کۆمەڵێک لەو سەربازانە کاتی خۆی لەگەڵ داعشاندا، شەڕی پیشمەرگەیان کردووە لە جەلەولا!"
ڕونیشی كردەوە، ئێستا هێزەكە سەرقاڵی ڕاهێنانن و بڕیارە بەم نزیكانە ڕەوانەی ناو جەلەولا و دەوروبەری بكرێن.
هەژار ئیبراهیم بەڕێوەبەری هێزەكانی ئاسایشی جەلەولا، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو هێزە بۆ سەعدییە و جەلەولا پێك هێنراوە و، 'کروی'ـیەکان زۆرێکیان خۆیانیان ناونووس کردووە."
هەژار ئیبراهیم ئاماژەی بەوە دا کە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن جارێكی دیكە عەرەبەكانی هۆزی كروی و، ئەو هێزەیەش كە پێك هێنراوە، بچنە نێو سەعدییە و جەلەولاوە و، ئەو دوو ناوچەیە دەبێ لە دەستی هێزەكانی پێشمەرگەدا بێت.
كاروان جاف

 

هەواڵی پەیوەندیدار