٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا.. کاروباری نەوتی هەرێم شەفافە و، هەرێم بە ڕێککەوتنەکەوە پابەندە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لیژنەی نەوت‌وگازی پەرلەمان کە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردبوو، ڕاپۆرتێکی لەبارەی سەردانەکەیان بۆ ھەرێم خوێندنەوە و، تێیدا پرۆسەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان زۆر بە شەفاف زانی. جەختیشیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ عێراقدا پابەندە.

(عەرەفات کەرەم) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆی لیژنەی نەوت‌وگاز لە پەرلەماندا خوێندرایەوە و، پرۆسەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان زۆر پێ باش بوو، چونکە زۆر بە باشە باسی پرۆسەی نەوتی لەھەرێمی کوردستان کرد و باسیان لەوە کرد کە پرۆسەی نەوت لە ھەرێم زۆر شەفافە."
(عەرەفات کەرەم) گوتیشی، ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتبوو کە ھەرێمی کوردستان پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدادا، کەواتە پێویستە بەغدایش هەر بەو سێوەیە بە ڕێککەوتنەکەوە پابەند بێت.
(کەرەم) ڕوونیشی کردەوە، ئەو ڕاپۆرتە زۆر گرینگ و ئەرێنی بوو، بۆ ھەرێمی کوردستان و، زۆرینەی ئەندامانیش گوێیان لە ڕاپۆرتەکە بوو.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار