سیروان زەهاوی: ئه‌زموونی ئیمارات بۆ كوردستان زۆر گرنگه

هەولێر-KDP.info- (د. سیروان زه‌هاوی) چوونەکەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئیمارات و، بەشداریکردنەکەی لە کۆڕی سەراندا بە گرینگ دەزانێ و دەڵێ، (نێچیرڤان بارزانی) خۆیشی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت پابه‌نده به دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه به دڵنیایه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌و دروشمه‌ی به‌رز كردووەته‌وه و، ئێستاش كوردستان سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، چونكه ئه‌زموونی ئیمارات بۆ كوردستان گرنگە و خاڵێکی ئەو کۆڕبەندەش بەدامەزراوەیکردنی حکوومەتە."
(د. سیروان زه‌هاوی) مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر گرنگه چونكه، جگه له شاندی هه‌رێم ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بووه."
(زه‌هاوی) گوتیشی: "ئه‌م كۆنگره‌یه به ناوی "کۆڕبەندی حکوومەتان" بووه، كه بۆ ئێستای كوردستان زۆر گرنگه، چونكه ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م كۆڕبه‌نده تایبه‌تە بە چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌تێکی باش و، دەوڵەتدارییەکی باشه، له ڕێگای هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه‌وه. سێ ته‌وه‌ره‌ی گرنگیش له كۆڕبه‌نده كه باسیان لێوه كراوه، یه‌كه‌م؛ چۆنیه‌تیی سه‌ركه‌وتنی ئارامی و ئاساییش بۆ ده‌وڵه‌ت، دووه‌م؛ باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان و، سێهه‌میش؛ په‌ره‌پێدان و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت. ئه‌م خاڵه‌ی دواییان زۆر گرینگه، چونكه (نێچیرڤان بارزانی) خۆیشی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت پابه‌نده به دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه به دڵنیایه‌وه له‌و چه‌ند ساڵەدا ئه‌و دروشمه‌ی به‌رز كردووەته‌وه و، ئێستاش كوردستان سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه له‌و كۆڕبه‌نده‌دا، چونكه ئه‌زموونی ئیمارات بۆ كوردستان گرنگه".
(سیروان زه‌هاوی) ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندایه و، له ده‌ستووری عێراق ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری پێ دراوه تا بتوانێت له ڕێگای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌و،ه باشتر سیسته‌می ئیداری و سیاسیی خۆی بە ڕێوە ببات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، خۆی ئه‌و ئه‌زموونوه‌رگرتنه بۆ ئێستای كوردستان گرنگییەکەی له‌وه‌دایه كه چۆن بتوانێت به باشترین سیسته‌می به‌ڕێوه‌چوونی ئیداره‌ی خۆی له قه‌یرانی دارایی ڕزگار بكات، چونكه له كاتی قه‌یرانه‌كاندا كه‌موكورتیی حكوومه‌ت دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئێستای كوردستان گرنگه تا له ڕێگای ئه‌زموونی وڵاتانه‌وه بتوانین به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ ببین".




