میکانیزمێک بۆ بەهێزکردنی پێوەندی نێوان هەرێم و ئیمارات دادەنرێت
ئیمارات-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لەلایەن ڕاوێژکاری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتەوە (شێخ سوڵتان بن خەلیفە بن زاید ئال نه‌یان) پێشوازیی لێ كرا و لە دیدارەکەیاندا خۆشحاڵی خۆیان بە به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات ده‌ربڕی.
له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له دوبه‌ی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٠-٢-٢٠١٥، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری، له لایه‌ن ڕاوێژکاری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتەوە (شێخ سوڵتان بن خەلیفە بن زاید ئال نه‌یان) پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكی دۆستانه‌دا، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به دیداره‌كه و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات ده‌ربڕی و داكۆكییان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ده‌ربڕی.
سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ڕه‌وش و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا و خواستی هه‌رێم بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و هه‌وڵدان بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه پێشكه‌وتووه‌كانی ئیمارات و نموونه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی جیهان، دووپات كرده‌وه.
دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و ڕاكردنی تیرۆرستان و ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ناوچه‌كان له داعش، هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه و پێشبینیی ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان و داهاتووی ناوچه‌كه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




