٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەسەرپەرشتیی ئیمێنکی، نەزاهەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی گرینگی ساز دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەسەرپەرشتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (د. جەعفەر ئیمێنکی) لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و نەزاهە و، داواکاری گشتیدا کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا (د.جەعفەر ئیمێنکی) هەماهەنگی و گرینگی لیژنەی نەزاهەی لەگەڵ هەرسێ سەرۆکەکەی دی بە گرینگ زانی بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی پێوەست بە پرسی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/٢/٢٠١٥ بە سەرپەرشتیی دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و، بە ئامادەبوونی فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان و، سەرۆکی دیوانی چاودێری‌ودارایی و، نەزاهە و، داواکاری گشتی  لە هەرێمی کوردستان گرێ درا.
دەستپێکی کۆبونەوەکە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بایەخ و گرنگییەکەی کۆبونەوەکەی خستە ڕوو لە پێناو هاوهەنگاوکردنی زیاتری نێوان لیژنەی نەزاهە و ئەو دەزگایانە کە ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە دەستنیشانکردن و لێکۆڵینەوەی پێویست لە پرسی گەندەڵی و، هەموو ئەو کێشانەی دێنە ڕێ، بۆ ئەوەی بەپێی یاساکان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و، ئەنجامی دیار و چاوەڕوانکراوی لێ بێتە بەرهەم.
دواتر ئامادەبووان بە شێوەیەکی گشتی ڕاوبۆچوونی خۆیان لەبارەی کارەکانی لیژنەی نەزاهە و، چۆنیەتیی هاوهەنگاوی و کارکردن لەسەر ئەو کەیسانەی دێنە پێش و، جەخت لەسەر تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەبارەی کەیسەکان و، ئەنجامەکەی کرایەوە؛ سەرەڕای هەندێ تێبینی، دەستخۆشی لەو ڕاپۆرتانەیش کرا کە ئەو ماوەیە لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە خرایە ڕوو.
هەر لە کۆبونەوەکەدا هەر سێ بەڕێزان ڕاشکاوانە وەڵامی پەرلەمانتارانیان دایەوە و، ڕاوبۆچوون و کاروچالاکییەکانی خۆیانیان خستە ڕوو؛ ئەو گرفتانەیشیان باس کرد کە لە ڕووی یاسایی و دارایی و لایەنەکانی تر پێویستە بە هەند وەربگیرێ.
هەر لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانە کرایەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار