٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەبومەسعەب ئەبوعەبدوڵای شەرعی، بە دەستی پێشمەرگەکانی PAK کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پارتیی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، لەو هێرشەیاندا کە دوێنێ دووشەممە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندی سمایلاوای رۆژاوای کەرکووک سازیان داوە، جیا لەوەی ژمارەیەک تیرۆریستیان کوشتوون، لە نێویاندا گەورەتیرۆریست(ئەبومەسعەب ئەبوعەبدوڵای شەرعی) هەیە کە تا ئەمڕۆ لاشەکەی نەناسراوەتەوە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ و لە کاتێکدا، هێزەکانی داعش لە گوندی سمایلاوای رۆژاوای کەرکووک، خۆیان بۆ پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان مەڵاس دابوو، یەکەیەکی هێزەکانی پارتیی ئازادیی کوردستان هێرشی کردە سەریان و تێکی شکاندن. لە ئاکامی ئەو هەڵمەتە شێرانەیەدا، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش کوژران.


بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی پارتیی ئازادیی کوردستان، کە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی دا، لە نێو کوژراوەکاندا (ئەبومەسعەب ئەبوعەبدوڵای شەرعی) هەیە کە ئەمڕۆ سێشەممە، پاش پشکنینی لاشەی تیرۆریستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناسیویانە کە ناوبراو دەورێکی بەرچاوی لە خوڵقاندنی تاوانەکانی داعش لە ناوچەی کەرکووک و دانانەوەی بۆمب لە رۆخی رێگاکان و شوێنە گشتییەکاندا دەگێڕا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار