٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم، پەرتووکە تایبەتەکەی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی كرد بە دیاری

سەرچاوە: KDP.info

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لەلایەن )شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم( جێگری سەرۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكوەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەیەوە، پێشوازییان لێ كرا و لە دیدارەکەدا (مەکتووم) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی سەرۆکوەزیران و پەرتوکێکی تایبەتی پێشکەش کرد.


لە دووەمین ڕۆژی سەردانیدا بۆ میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی ئیمارات، نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ١٠-٢-٢٠١٥،  سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان )نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوەری، لە لایەن )شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم( جێگری سەرۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكوەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەیەوە، پێشوازییان لێ كرا.

لە دیدارێكدا  سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد بۆ بانگهێشتكردنی بۆ لوتكەی حكوومی لە دوبەی، )شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم( - یش خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەشداریی )نێچیرڤان بارزانی( و شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لوتكەی حكوومیدا دەربڕی.

لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات كرا و هەردوولا خواست و ئامادەییی خۆیان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لە بوارە جیاكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كەلتووری و كۆمەڵایەتیدا، دووپات كردەوە.

تاوتووكردنی دواڕەوشی ناوچەكە بە گشتی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەتایبەتی و گرینگیی پێكهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی تیرۆر، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو. لە كۆتاییدا (شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم)، پەرتووكێكی خۆی بە دیاری پێشكەش بە (نێچیرڤان بارزانی) كرد.

دوای دیدارەكە سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری، بەشدارییان لە دانیشتنی سەرەكیی ئەمڕۆی لوتكەی حكوومیدا كرد، كە تیایدا (شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهیان)، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، باسێكی تێروتەسەلی دەربارەی چۆنیەتیی گەشەسەندنی ئابووریی ئیمارات و دامه‌زراندنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌، هەر لە ڕۆژی دامەزرانی دەوڵەتەوە تا ئێستا پێشكەش كرد، كە بۆتە یەكێك لە ئابوورییە پێشكەوتووەكانی ناوچەكە و جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار