به‌شه‌خۆراكى مانگانه ده‌ستی پێكرده‌وه.. کۆگاکان پڕ بوونەتەوە

هەولێر-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراكى هه‌ولێر ده‌ڵێت، به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتیان ده‌ستى پێكردووەته‌وه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر دابه‌زاینى نرخى خۆراك دەبێت.
(نه‌وزاد سابیر حه‌مه‌شین) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراكى هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند "پاش ئەوەی زیتمان دابەش کرد، ده‌ستمان به دابه‌شكردنه‌وه‌ی خۆراكى مانگانه كردووەته‌وه و، بۆ جاری دووه‌م زه‌یتمان دابەش كردووەتەوه، شه‌كریش وا دابەش دەکرێ و دواتریش نۆرەی برنج دێت."
(نه‌وزاد سابیر حه‌مه‌شین) گوتیشى: "دواى ئه‌وه‌ى به‌شه‌خۆراك ماوه‌یه‌كى زۆر نه‌هات، ئێستا كۆگاكانی ئێمه خۆراكی باشیان تێدایه، وه‌كو ماوه‌ی پێشووتر نییه كه كۆگاكانمان به‌تاڵ بوون و ماوه‌یه‌كه له به‌غداوه خۆراكه‌كه زۆر به باشی ده‌گات و هیچ كێشه‌ی نییه، هاووڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له پێدانی به‌شه‌خۆراكه‌كانیان."
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكى هه‌ولێر روونی كرده‌وه، شه‌كر و زه‌یتى مانگی كانوونی دووه‌می 2015 ده‌ستی پێكراوه، گوتیشی: "له لای ئێمه رۆن و شه‌كرهه‌یه و باشه، برنجێكی زۆریش له سایلۆكان هه‌یه و ئه‌ویش به‌م نزیكانه دابه‌ش ده‌كرێت."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه به‌هۆى هه‌بوونى گه‌نمێكى زۆریشەوە، هیچ كێشه‌یه‌ك له دابه‌شكردنى ئارددا نییه و مانگانه دابه‌شی ده‌كه‌ین."
یه‌حیا سابیر




