عه‌مید سه‌رحه‌د: تا پێشمه‌رگه هه‌بێت ئارامیى كه‌ركووك هێڵى سووره

كه‌ركووك- -KDP.info-به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى شارى كه‌ركووك جەخت دەکات، ئارامیى شارى كه‌ركووك هێڵى سووره، دەیشڵێت: "تاكه هێزێك ئارامیى شاره‌كه‌ى پاراستبێت پێشمه‌رگه و پۆلیسن."
(عه‌مید سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ئاوا باس لە پاراستن و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیریی کەرکووک دەکات و دەڵێت، "دواى چه‌ند هێرشێكى یه‌ك له دواى یه‌كى داعش كه ویستیان ئه‌منییه‌تى شارى كه‌ركووك تێك بده‌ن، به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا بارودۆخى شاره‌كه زۆر باشه، پێشمه‌رگه و پۆلیس، بۆ یەک ئامانج و وەک دوو هێز لە ئەرکدا جیا، كاریان كردووه بۆ پاراستنى ئارامیى پارێزگاكه و، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ له حاڵه‌تى ئاماده‌باشى ته‌واودایه و به‌شێك له هێزه‌كان ڕێكخراونه‌ته‌وه و سه‌نگه‌رى نوێتر لێدراوه‌ته‌وه، به جۆرێك ڕێكخراوه كه له‌سه‌ر سێ ئاستى بازنه‌یى پشتێنه‌ى ئه‌منى له ده‌ورى كه‌ركووك دروست كراوه، پشتێنه‌ى یه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ى ناو شار و پشتێنه‌ى دووه‌م له دواى پشتێنه‌ى یه‌كه‌مه. پشتێنه‌ى سێیه‌م له‌ناو شاردا دروست كراوه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و پشتێنانه بوونه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنى ئه‌مینه‌تى شاره‌كه، له‌هه‌مان كاتدا به پلانێكى تۆكمه‌وه پۆلیس و ئاسایش له‌ناو شاردا بڵاو بوونەتەوە و ئاگادارى جموجۆڵى ناو شاره‌كه‌ن".
(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى: "یه‌كێك له خاڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئه‌و پشتێنه‌یه ئه‌وه‌یه كه نه‌مانهێشتووه شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ى شار كار باته ناو شاره‌كه، چونكه ئارامیى شارى كه‌ركووك هێڵى سووره و، ئێمه ئاگادارین داعش ده‌یه‌وێت له ڕێگاى شانه‌ى نووستووه‌وه یان له ڕێگاى پۆشیمی جل و به‌رگى ئافره‌تانه‌وه، یاخوود له ڕێگاى خه‌ڵه‌تاندنى گه‌نجانه‌وه كرده‌ى خۆكوژى و خرووقاتى ئه‌منى له شاره‌كه بكات، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگایان پێ‌نادرێت، چونكه هێزى پێشمه‌رگه ئاگادارى ورد و درشتى سه‌رجه‌م ئه‌و پلانانه ده‌بێت كه بۆ تێكدانى شاره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌گیرێنه به‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى شارى كه‌ركووك ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: "له شه‌ش مانگى رابردوودا تاكه هێز توانیبێتى ئه‌منىیەتی شاره‌كه بپارێێزێت و نه‌یهێشتبێت بكه‌وێته ده‌ست داعشەوە، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بووه؛ بۆیه له ده‌ره‌وه‌ى پێشمه‌رگه هیچ هێزێكى دیكه له ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا پارێزگارى له شاره‌كه نه‌كرووه."
كارزان هەورامی




