حکوومەت خه‌ریكە خانوو بە بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر بدات

هەولێر -KDP.info-وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا تاوتوتووی پلانێكیان كردووه بۆ پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ و خانوو به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش.
(مه‌حموود حاجی ساڵح) وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "پلانێكمان هه‌یه بۆ پێدانی خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شه‌ڕی داعش كه خانوویان نییه و كرێچین، ئه‌و پلانه‌یشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردندا تاوتوو كردووه بۆ دابینكردنی خانووی نیشته‌جێ بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شه‌ڕی داعش كه له هشێتا کرێچین."
(مه‌حموود حاجی ساڵح) گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یەیە گوزه‌رانی بنه‌ماڵه و خێزانی شه‌هیدان باشتر ببێت و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش حكوومه‌ت چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه له‌مانه هاوكاریكردنیان و به‌خشینیان له پێشینه‌كان."
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ئاشكرایشی كرد، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش 6 مانگ مووچه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییان پێ ده‌درێت، پاشان مووچه‌ی شه‌هیدانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه و هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی شه‌هیدیش به كه‌سوكاره‌كانیان ده‌درێت."
یه‌حیا سابیر




