ناونووسی هێزى دووه‌مى كوردانى شه‌به‌ك، ده‌ستى پێ كرد

مووسڵ-KDP.info- پاش ئه‌وه‌ى بریار درا به دروستكردنى هێزێك بۆ كوردانى شه‌به‌ك كه له 655 كه‌س پێك‌دێن، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریی ژماره‌ى گه‌نجانى شه‌به‌ك كه خۆیان ناونووس كردووه، ئێستایش ناونووسی گەڕی دووه‌م بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و سازدانیان بۆ ناو ریزەکانى پێشمه‌رگه دەستی پێکردەوە.
نوێنه‌رى كۆتاى شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى راوێژكارانى شه‌به‌ك (سالم جومعه شه‌به‌ك) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى بڕیار درا به پێكهێنانى هێزێك له كوردانى شه‌به‌ك كه ژماره‌یان 655 كه‌سه له‌ناو رێزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، کە ئێستا له سه‌ربازگه‌ى بابشتیان له سۆران مه‌شق دەکەن، بە هۆی زۆریى داواكارى لە لایەن كوردانى شه‌به‌كەوە بۆ په‌یوه‌ندیکردن به ریزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه، داوامان كردووه له سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، بۆ ئه‌وه‌ى دواى ته‌واوبوونى ناونووسین، ئه‌و هێزه‌یش مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بکرێ."
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى راوێژكارانى شه‌به‌ك گوتیشى: "دوێنێ ڕامانگه‌یاند و ده‌ستمان كردووه به ناونووسین بۆ دووه‌م گەڕی هێزى كوردانى شه‌به‌ك، کە ئێستا خه‌ریكى ناونووسینین له نووسینگه‌كه‌مان له شارۆچكه‌ى به‌ڕده‌ره‌ش؛ ژماره‌ى ئه‌وانەیش کە تا ئه‌مڕۆ ناویان تۆمار کردووە، 300 كه‌سی تێپەڕاندووە."
ئەو لەربارەی ئەو هێزەوە گوتی، "ئه‌و هێزه‌یش ده‌كه‌ین به 655 كه‌س و پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ببن به پێشمه‌رگه و دژى تیرۆریستان بجه‌نگن."
نه‌شوان به‌رزنجى




