خاڵی ناکۆک پۆستەکانی پارێزگای ھەڵهبجەیە.. ئەم حەفتەیە، پارتی وەڵامی پێشنیازەکان دهداتهوه

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم حەفتەیە پارتی وهڵامی پێشنیازە تازەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بداتهوه، کە پێوەستە بە بەشداریکردن لە حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان(زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "خاڵی ناکۆکمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی، پارێزگای ھەڵهبجەیە؛ بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم حەفتەیە وەڵامی پێشنیازەکانی ئەوان بدەینەوە و جارێکی دیکە بە یەکەوە کۆ ببینەوە تا بگەین بە رێککەوتن."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی: "گەشبینم بەوەى کە بتوانین لەگەڵ یەکێتییی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی بگەین بە رێککەوتن و، پارتیی دیموکراتی کوردستانیش بەشداری تێدا بکات."
دوێنی شاندی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوە گۆڕان لەگەڵ پارتیی دیموکراتی کوردستاندا کۆ بوونەوە و، ھەندێک پێشنیازی نوێیان داوەتە پارتیی دیموکراتی کوردستان؛ وەهایش بڕیاره، پارتی ئەو پێشنیازانە تاوتوو بکات و دواتر وهڵامیان بداتەوە.
بڵند ئیبراھیم




