نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتدا كۆ بووه‌وه

ئیمارات-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن شێخ (عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عەرەبی ئیماراته‌وه، پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه باس له ڕۆڵی كۆنسووڵخانه‌ی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر كرا و، سه‌رۆكوه‌زیران ڕۆڵی کۆنسووڵ و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئیماراتی له هه‌ولێر به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتیش ڕۆڵی كۆنسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به ڕۆڵێكی گرینگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشیان به‌تایبه‌تی تاوتوو كرد و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه شه‌ڕی دژی تیرۆر، ته‌نیا به چه‌ك ناكرێت و هاوكات له‌گه‌ڵ لێدان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، ده‌بێ له ڕووی هزریشه‌وه شه‌ڕی تیرۆر و بیری توندوتیژی بكرێت.
(نێچیرڤان بارزانی)، به بانگهێشتێكی فه‌رمی و به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سرووشتییه‌كان، پلاندانان و گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك‌هاتبوو، بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی حكوومی، دوێنێ ئێواره گه‌یشتنه دوبه‌ی.




