پێشمەرگە، سێ پردی باکووری مووسڵی لە بن دەستی داعش دەرهێنان

واشنتن-KDP.info- پاش بۆردوومانی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پێشمەرگە سێ پردیان لە بن دەستی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا، کە دەکەونە باکووری شاری مووسڵ.
بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە لە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشەوە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە، ئەم سەرکەوتنەی پێشمەرگە، بەرەنجامی هێرشێکە کە لە نێوان شەش و هەشتی ئەم مانگە بەرپا کراوە.
لە سی ئێن ئێنەوە




