جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی زۆر خۆشحاڵە.. پتەوکردنی پێوەندیی ئابووری جەختی لێ کرایەوە
ئەبوزەبی-KDP.info- جێنشینی ئەبوزەبی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) کرد و، لە دیدارێکدا چۆنیەتیی پتەوکردنی پێوەندیی ئابووری نێوان هەردوو لا، جەختی لێ کرایەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩-٢-٢٠١٥، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له كۆشكی ئه‌لبه‌حر له ئه‌بوزه‌بیی پایته‌خت، له لایه‌ن (شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان) جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، جێگری سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی میرنشینه عه‌ره‌بە یه‌كگرتووه‌كانی ئیمارات، پێسوازی لێ كرا.
له دیدارێكدا (شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان)، خۆشحاڵیی خۆی به دیداری (نێچیرڤان بارزانی) نیشان دا و سوپاسی كرد بۆ به‌شداریكردنی خۆی و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی حكوومه‌ت كه ئه‌مڕۆ له دوبه‌ی كاره‌كانی ده‌ست پێكرد و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی بانگهێشتكردنی بۆ ئه‌م لوتكه جیهانییه كرد و خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی ئیمارات و به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی حكوومیدا ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و عیراق به‌گشتیی له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد و جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و چۆنیه‌تیی بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا، كرده‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌نووكه‌ییی مایه‌ی بایه‌خی دوولایه‌نایان، تاوتوێ كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئیمارات دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه به‌تایبه‌تی تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی دیار و به‌رچاوی مانگی سووری ئیماراتی كه له چه‌ندین ناوچه‌ی جیا له هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ران و ستافی ئه‌و دامه‌زراوه مرۆییه كرد.




