٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..پەنجا تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانێ -KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، پێشمەرگە و شەڕڤانان زیاتر لە ١٥٠ گوندیان ئازاد کردووە و، ٥٠ تیرۆریستی داعشیشیان لە کۆبانی کوشتووە.

عەمید (مسلیح زێباری) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشمەرگە و شەڕڤانان لە ھەموو میحوەرێکەوە لە پێشرەویدانە و، لە باشووری کۆبانی نزیکەی٤٠ کیلۆمەتر چوونەتە پێشەوە و لە رۆژھەڵاتیش ٣٠ کیلۆمەتر و لە ڕۆژئاواش نزیک بوونەتەوە لە ڕووباری فرات و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە١٥٠گوند ئازاد کراون.
عەمید (مسلیح زێباری) گوتیشی، ئەمڕۆ لە ئاکامی پێشڕەوییەکانی ھێزە کوردەکان نزیکەی ٥٠ تیرۆرست کوژران و، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنییش کەوتە دەستمان.
(زێباری) ڕایشیگەیاند کە ئەمڕۆ نەیاتوانیوە زۆر پێشڕەوی بکەن، لەبەر ئەوەی باران بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش شەڕ بەردەوامە؛ داعش گوندەکانی چۆڵ کردوونە و بەرگرییەکی لاوازیان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی دوێنێ تیرۆرستان ٤٠ ھاووڵاتیان لە ھەرێمی چەلەبی ڕفاند ئەمڕۆ ئازاد کران، کە تەمەنیان لە نێوان ١٠ تا٨٠ ساڵاندا بوو.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار