٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە شنگالدا، گشت ڕێگەیەكیان لە تیرۆریستان گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، ڕۆژانە دەنگی تەقە لەنێو شنگال دێت، تیرۆریستانی داعش هەندێك جار دەیانەوێت بێنە پێشەوە، بەڵام هەر كاتێك هەوڵ بدەن بێنە پێشەوە ڕێگەیان لێ دەگرین و، ناتوانن یەك مەتر بێنە پێشەوەپێشڕەوی بکەن و تێكیان دەشكێنین و لەناویان دەبەین.

(هاشم سیتەیی) فەرماندەی لیوای هەشت لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "لەنێو شنگال شەڕ و پێكدادان لەنێوان تیرۆریستانی داعش و، هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە، بەردەوام چەكدارانی داعش دەیانەوێت بێنە پێشەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە هەموو ڕێگەیەكی لە تیرۆریستان گرتووە و، ناتوانن یەك مەتر بێنە پێشەوە، هەر كاتێك هاتنە پێشەوە تێكدەشكێنرێن و لەناویان دەبەین".

(هاشم سیتەیی) ئاشكرایشی كرد، بۆ داعش شنگال زۆر گرینگە، بۆیە نایەوێت شنگال وا بە ئاسانی لە دەست بدات، چونكە ئەگەر شنگال لە تیرۆریستان ڕزگار بوو، ئەوا ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ئازادكردنی مووسڵ و ناوچەكانی دیكە، هەروەها ڕێگەی نێوان تەلەعفەر و بەعاج لە چەكدارانی داعش دەگیرێت و ئیدی ناتوانن لە سووریا بێنە ناو عێراق.


ئەو فەرماندەیە گوتیشی: "تیرۆرستان لەناو شنگال لاواز بوونە، هەر كاتێك فەرمانمان پێ بكرێت بە ماوەیەكی كەم تیرۆرستان لە ناوچەكە تەفروتونا دەكەین و، لەناویان دەبەین".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار