٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوێكی هەولێری، بایی 90هەزار دۆلار قوماش دەبەخشێتە پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرگدروویەکی هەولێری، سامانەكەی خۆی دەكاتە دیاریی پێشمەرگە و ئاساییش و، بایی 90هەزار دۆلار قوماش بە خۆڕایی دەكاتە دیاریی بۆیان.

بەرگدروو )زریان عومەر( کە خەڵکی شاری هەولێرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند بڕیاری داوە بەبێ بەرامبەر خزمەتی پێشمەرگە بكات؛ خۆی گوتەنی: "هەر پێشمەرگە و ئاسایشێك بێتە لامان، بە خۆڕایی قوماشی قاتی كوردیی پێ دەدەین، ئەوەش ئەركێكە و بە پێشمەرگایەتیی دەزانم. قوماش لە دەرەوەی وڵات دەهێنم، چەند مانگێك لەمەوبەر لە بەسرا بارێك قوماشیان لێ زەوت کردم، دواتر بۆم گەڕایەوە، بۆیە بڕیارم دا ئەو بارە قوماشە هەمووی ببەخشمەوە بە پێشمەرگە؛ بارە قوماشەكەی هەشتهەزار مەترە و، بایی نەوەدهەزار دۆلارە؛ ئەو بارەم هەموو كردە دیاری بۆ پێشمەرگە و ئاسایش و، بڕیاریش مداوە بەردەوام بم لەو كارە."
زریان عومەر ساڵی 1991 لە ئێران، لە ئاوارەییدا لە دایك بووە و لە ساڵی 1996 گەڕاوەتەوە كوردستان و، لە ساڵی 2005ـەوە بەرگدروویی دەكات. زریان دەشڵێت: "ئەوانەی باوكیان پێشمەرگەیە یان برایان پێشمەرگەیە یان كوڕەشەهیدین، بۆ ئەوانیش قوماشەكە بە خۆڕاییە، ئەو كارەشم بۆ ئەوە نییە كەس پاداشتم بكات، چونكە ئەوە ئەركە و دەبێت بیكەین، پێشمەرگە زۆر زۆر گەورەیە و، دەبێت خزمەتیان بكەین."
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار