٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو ئەمیری تیرۆرستانی داعش لە شنگال کوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- دوێشەو ھێزی پێشمەرگە مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان لە شنگال بە خەستی کوتا و، وەک (ھاشم سیتەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال زانیاریی راگەیاند کە، لە ئاکامدا دوو ئەمیر و دوو تیرۆرستی داعش کوژراون.
(ھاشم سیتەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو ھێزی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشی لە شنگال تۆپباران کردووە، لە ئاکامدا دوو داعش و، (ئەبووعەقیل) و (ئەبووعایشە)ناوێکیش کوژراون کە هەردووکیان فەرماندەی داعشان بوونە."
(ھاشم سیتەیی) گوتیشی: "نیوەی شارۆچکەی شنگال لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە و، بجووڵێنەوە، دەیانکوتین؛ هەرچییەک ھێرشیان هێنابێت، شکاندوومانن".
(سیتەیی)ڕوونیشی کردەوە، ھەموو شوێنە ستراتیژی و بەرزاییەکانی شنگال لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە و، ئەگەر ھێرش بکەین بە ماوەیەکی زۆر کەم دەتوانین شنگال بە تەواوی ئازاد بکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار