هه‌رێمی كوردستان، زانكۆكانی ده‌کاتە نێودەوڵەتی
هەولێر -KDP.info- وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ "وا زانكۆكانی كوردستان دەکەینە نێودەوڵەتی و، ئەوا کارێكی گرنگه، كه ئاستی توانستی زانكۆكان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه و، هاوهەنگاوییەکی چاکیش له نێوان زانكۆكانی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا دروست ده‌بێـت".
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د. یوسف گۆران) ڕایگەیاند کە، " له‌م ڕێگه‌یه‌وه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه و، هاوشانی زانكۆكانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له بواری خوێندنی باڵادا هه‌نگاو ده‌نێین. گوتیشی: "هه‌نگاوێكی گرنگی پرۆژه‌ی نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له خاڵی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه، له‌م باره‌یه‌وه یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و ڕێكه‌وتننامه و هاوبه‌شی ده‌کرێت، بۆ چۆنیه‌تیی ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی له ده‌زگا و دامه‌زراوه ناسراوه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ کردنی پرۆژه له بواری خوێندنی باڵادا، سه‌رئه‌نجام جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كاریگه‌ری و ئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت له بواری خوێندنی باڵا و پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكان.
سەركونسووڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به گرنگیی پرۆژه‌كه كرد كه وڵاته‌كه‌ی به هاوكاریكردنی كوردستان بۆ نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره، گوتی له‌م بواره‌دا هاوكارییەکی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌کەین بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی. گوتیشی ئه‌م پرۆژه ده‌بێته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی ده‌ره‌وه به زانكۆكانی كوردستانه‌وه.
پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆی وڵاتی ئه‌مەریكا له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا بابه‌ت و وانه له بواری نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربووان له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێم سوود له ئه‌زموونی هەرێمه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به هاوكاریی ڕێكخراوی ئایرێكس ئه‌مڕۆ 9/2/2015 له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی زانكۆی سه‌لاحه‌دیندا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سەركونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و، ڕاوێژكار و، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و یاریده‌ده‌ری به‌شێك له زانكۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رجه‌م زانكۆكان کۆنفرانسێکیان ساز کردبوو.




