نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی كردنه‌وه‌ی لوتكه‌ی حكوومی له دوبه‌ی كرد
دوبەی-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشداری لە کردنەوەی لوتکەی حکوومی لە دوبەی کرد كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین لوتكه‌ی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت.. هەروا زیاتر له چوار هه‌زار به‌شدار كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌د و سێ وڵات ده‌كه‌ن چەندین تەوەری گرینگ لەو لوتکەیەدا دەخەنە ڕوو.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێککەوتی ٩-٢-٢٠١٥، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بان كی مۆن)، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت (شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم)، سه‌رۆكوه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی، جێنشینی ئه‌بوو زه‌بی (شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان)، جێگری سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات و نوێنه‌ری نه‌وه‌د و سێ وڵات له سه‌رۆك و ڕێبه‌رانی حكوومه‌تی وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی حكوومی له دوبه‌ی كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیمارات، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان و گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت پێكهاتبوو، دوێنێ ئێواره گه‌یشته دوبه‌ی و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی سێ ڕۆژی مانه‌وه‌یدا له ئیمارات، چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
له لوتكه‌ی حكوومیدا له دوبه‌ی كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین لوتكه‌ی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت، زیاتر له چوار هه‌زار به‌شدار كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌د و سێ وڵات ده‌كه‌ن، له چه‌ندین كۆڕ و سمینار و پانێلی جیادا، ڕێڕه‌و و كاروانی پێشكه‌وتنی حكوومی به‌ره‌و دواڕۆژ، دامه‌زارندن و به‌ره‌وپێشبردنی حكوومه‌تی زیره‌ك، نه‌وه‌ی داهاتووی حكوومه‌ته‌كانی دواڕۆژ، دیزاینكردنی پێشوه‌خته‌ی ئاینده، تێگه‌یشتنێكی جیهانی بۆ پێشكه‌وتنی حكوومی و حكوومه‌تداری و چه‌ندین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌م بوارانه، تاوتوێ ده‌كرێت.




