هاوپه‌یمانان لە نەهرەوان و حەویجە داعشیان باش کوتاوە

كەركووك -KDP.info-بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك – دووبز (د. كەمال كەركووكی) رایگەیاند، به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانانه‌وه، داعشێكى زۆر كوژراون و چه‌ندین هه‌مه‌ر و تانكى سه‌ربازییشیان تێك‌شكێنراون.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك - دووبز (د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "تیرۆریستانى داعش ویستیان خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و گورز له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بده‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان له ئاماده‌كارى و به‌رگریى ته‌واو دان"، گوتیشى: "دره‌نگانى دوێنێ شه‌و فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان بۆردوومانى بنكه و باره‌گاكانى داعشیان له نه‌هره‌وان كرد، لە ئاکامدا چه‌ندین هه‌مه‌ر و تانكى سه‌ربازییان تێك‌شكێنران و كوژراو بریندارى زۆریشیان هه‌بووه".
(كه‌ركووكى) گوتیشى: "هێرشى هاوپه‌یمان له حه‌ویجه به‌رده‌وامى هه‌بووه و بنكه و باره‌گاكانیان بۆردوومان كراون و، ناوه‌ندى په‌یوه‌ندیى داعش له‌و قه‌زایه بۆردوومان كراوه، هەڵبەت له‌وێیش كوژراوى زۆریان هه‌یه".
(د.كه‌مال كه‌ركووكى) ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان له ئاماده‌باشى ته‌واو دایه.




