٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بژی پێشمەرگە، بڕووخێ داعش"؛ تیرۆریستانی لە مووسڵ هەژاندووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، دوێنی شەو لە شاری مووسڵ لە زۆر شوێن "بژی پێشمەرگە، بڕووخێ داعش" نووسرابوو و ئەم درووشمە داعشی تووشی هیستریا كردووە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شەوی ڕابرد، لەناو شاری مووسڵ كۆمەڵێك درووشم لەسەر دیواری شوێنە قەرەباڵغەكان لەلایەن خەڵكی شاری مووسڵەوە نووسرابوون كە زۆربەیان ئەم ڕستەیە بوون: "(بژی پێشمەرگە، بڕووخێ داعش) كە ئەمەیش داعشی تووشی هیستریا كردووە و ئێستا رەوشی تیرۆریستان زۆر خراپ و پەشێوە."

(مەموزینی) دەشڵێت، ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر كەوتووەتە نێو ئەمیرەكانی داعشەوە بە هۆی ئەو شسكستە گەورانەی لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە دووجاری بوونەتەوە، بۆیە رۆژ بە رۆژ و دەستە دەستە شاری مووسڵ جێ دەهێڵن و بۆ ناو خاكی سووریا ڕادەكەن.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار