ئهمڕۆ شاندی ھاوبەشی یەکێتی و گۆران لەگەڵ پارتی کۆ دەبنەوە

سلێمانی-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتیی دیموکراتی کوردستان لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆ ببنەوە.
ئەندامی شاندنی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران لەگەڵ ئێمە لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆ ببنەوە و تێیدا وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەیش بدەنە."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دیار دەبێت وهڵامی ئەوان بۆ داواکارییەکەی ئێمە چۆنە و ئێمەیش دواتر رای خۆمان دەردەبڕین."
بڕیارە کۆبوونەوەكه پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.
بڵند ئیبراھیم




