بەم نزیکانە کۆی ناوچە ئازادکراوەکان رووناک دەکرێنەوە

بەنداوی مووسڵ-KDP.info- سەرپەرشتیاری بەنداوی مووسڵ دەڵێت، بەم نزیکانە کۆی ناوچە ئازادکراوەکانی وەک زوممار، رەبیعە و سنونێ، لە بەنداوی مووسڵەوە کارەبایان پێدەگات و رووناک دەکرێنەوە.
كارگێری لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری بەنداوی مووسڵ (شیخ محیەددین مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە كارەبا لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ ناوچە ئازادكراوەكان لە ناوچەی زوممار، رەبیعە و سنونێ، دابین بکرێت؛ تیمەكانی ئەندازیاری كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە هاتوون و ئێستا كاری لەسەر دەكەن و كارێكی زۆر باش كراوە و كارەكان بە زووی ئەنجام دەدرێن."
(مزووری) دەشڵێت، كارەكان بەرە و كۆتاییین و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو ناوچانە رووناك دەکرێنەوە؛ لەم هەفتەیەدا یاخود تا 15 رۆژی دی وزەی كارەبای بەنداوی مووسڵ دەكەوێتە كار و ناوچە ئازادکراوەکانی پێڕوناک دەکریتەوە.
نەشوان بەرزنجی




