٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە چیای شنگالەوە کۆتایی بە کۆنگرەکەیان دەهێنن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-گوتەبێژی کۆنگرەی کۆمەڵکوژی و، پاکتاوی نەژادی، ئایندەی ئیزدی و مەسیحی لە عێراق دەڵێت، یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی کۆمەڵکوژی و، پاکتاوی نەژادی ئایندەی ئیزدی و مەسیحی لە عێراق زۆر باش بە ڕێوە چوو؛ بڕیاریشە سبەینێیش بەردەوام بێت و ڕۆژی سێیەمیش بەیاننامەی کۆتایی لە چیای شنگال لەناو پێشمەرگەدا دەخوێنرێتەوە.

(مەریوان نەقشبەندی) گوتەبێژی کۆنگرەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادی ئایندەی ئیزدی و مەسیحی لە عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کۆنگرەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچوو و، تێدا کچانی ئیزدی و مەسیحی داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان وبەرپرسانی عێراق وھەرێمی کوردستان کرد کە، کچە ڕفێندراوەکانیان ئازاد بکەن لە دەست تیرۆرستانی داعش.
(مەریوان نەقشبەندی) گوتیشی: "ھۆکاری بەشدارینەکردنی نوێنەری میری ئیزدیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەیانبردووە بۆ ڕیزی پێشەوە دابنیشێت، بەڵام زیاتر لە٤٠٠  کەسایەتی و کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر بەشداربوونە ھەر ئەمانەیش بۆ ئێمە گرینگن، بۆیە بەشدارنەبوونی ئەو ھیچ کاریگەریەکی نییە".
(نەقشبەندی) ڕوونیشی کردەوە، کۆنگرەکە سبەینێیش بەردەوام دەبێت و، بڕیاریشمان داوە ڕۆژی سێیەم ئەندامانی گۆنگرەکە دەچینە چیای شنگال و، لەناو پێشمەرگە لە ناوچە ئازادکراوەکانی شنگال، لەوێدا بەیاننامەی کۆتایی دەخوێنینە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار